رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی هێرشی کردە سەر چەند ناوچەیەکی کەرتی رۆژئاوای فەلەستین و ٩ فەلەستینیی دەستبەسەر کرد.
بە پێی راگەیەندراوی سەرچاوەکانی خۆجێ، رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی هێرشی کردە سەر شارۆچکەی بورکای شاری نابلوسی کەرتی رۆژئاوای فەلەستین و یەکێک لە ئەسیرەکانی پێشوو بە ناوی محەمەد عبدالرحیم ئەبو سەیفیان دەستبەسەر کردووە.
هەروەها لە شارۆچکەی عەقەبە ٣ فەلەستینی بە ناوەکانی حەمزە ئەبو عەرا، موراد ئەبو حەمد و مەحمود ئەبو عارە دەستبەسەر کران.
لە شاری جەنین گەنجێکی فەلەستینی بە ناوی ئەنەس رضوان ئەبو مەعلا لەگەڵ گەنجێکی دیکە دەستبەسەر کرا.
داگیرکەران هێرشێکی دیکەیان بۆ سەر شاری الخلیل ئەنجام دایەوە و عەدنان فەرید جابر، محەمەد فادی جابر و گەنجێکی دیکەیان دەستبەسەر کرد.
فەلەستینیە دەستبەسەر کراوەکان بە بێ بوونی هیچ هۆکارێک چەندین رۆژ لە "ناوەندەکانی دەستبەسەرکردن" بەند دەکرێن.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ڤلادمیر پوتین لە کۆشکی کرێملین لە ئەنجامی مەراسیمێک سوێندی خوارد بۆ جاری پێنجەم بووە سەرۆکی فیدڕاسیۆنی رووسیا.
لە ئەنجامی هێرشێکی بە چەقۆ بۆ سەر نەخۆشخانەیەک لە وڵاتی چین لانیکەم ١٠ کەس گیانیان لە دەست دا و ٢٣ کەسیش بریندار بوون.
سوپای رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی هێرشی کردە سەر چەند ناوچەیەکی کەرتی رۆژئاوای داگیرکراو و ٢٠ فەلەستینیی دەستبەسەر کرد کە یەکێکیان منداڵێکی ٨ ساڵە بوو.
سوپای رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی راگەیاند، لە ئەنجامی ئۆپڕاسیۆنێکی حزب الله بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان لە نزیکەی نیشتەجێگای مەتولا ٢ سەربازی داگیرکەر کوژران.